کوێت چوار ملیۆن دۆلاری دیکه بۆ هاوکاریی ئاواره‌کان ته‌رخان ده‌کات
ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تیی کۆچ ڕایگه‌یاند، میرنشینی کوێت ٤ ملیۆن دۆلاری بۆ کڕینی که‌لوپه‌لی پێویست بۆ ئاواره‌کان ته‌رخان کردووه که ژماره‌یان له سه‌رووی ١٠٦ هه‌زار کەسە.
ڕێکخراوه‌که له به‌یاننامه‌یه‌کدا سوپاسی حکومه‌تی کوێتی کرد و ڕایگه‌یاند که ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ کڕینی پێداوێستی زستانه، له زۆپا و نوێن و دۆشه‌ک و جلوبه‌رگی گه‌رم و سووته‌مه‌نی خه‌رج ده‌کرێت بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی که ژماره‌یان سه‌رووی ١٠٦ هه‌زار که‌سه و به هۆی شه‌ڕی موسڵه‌وه ئاواره بوون.
جێی باسه له دووهه‌فته‌ی ڕابردوودا ، کوێت جارێک سێ ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاریی ته‌ندروستی و جارێکیش ٥ ملیۆن دۆلاری بۆ خۆراکی ئاواره‌کان ته‌رخان کردووه
payamner-
