بانکى نێودەوڵەتى ملیارێک و نیوێک دۆلار بە قەرز دەدات بە عێراق

بانکى نێودەوڵەتى ملیارێک و نیوێک دۆلار بە قەرز دەدات بە عێراق
بانکی نێودەوڵەتی ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر پێدانی بڕی نزیکەى ملیارێک و پێنج سەد هەزار دۆلار بە عێراق، بەوەش سەرجەم قەرزەکانی بانکی نێودەوڵەتی لەسەر عێراق دەگاتە نزیکەى سێ ملیار و چوار سەد ملیۆن دۆلار.
فەرید بلحاج، بەڕێوەبەری بانکی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند "پێدانی ئەو قەرزە بۆ هاوکاریکردنی عێراقە لە شەڕی دژ بە داعش، کە تێچووی زۆرە".

هەروەها وتى "لەئێستادا حکومەتی عێراق سەرقاڵی چاکسازییە لە دامەزراوەکانیدا و قەرزەکەش پاڵپشتییەکە بۆ هەوڵەکانی حکومەت لە چۆنێتی پەرەپێدانی کەرتە جیاوازەکان و کۆمپانیا حکومییەکان".
ساڵی ڕابردوش بانکی نێودەڵەتی بڕی ملیارێک و پێنج سەد و پەنجا ملیۆن دۆلاری وەک قەرز دا بە عێراق.

پێشتریش حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد بەهۆی شەڕی داعشەوە وڵاتەکەى بە بڕی ٣٥ ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.












باسنيوز
Top