ئه‌و هاوسه‌رگیرییانه‌ى له دادگاكانى داعش كراون چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن؟
سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند :" وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیاری داوه به پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له فهرمانگهكانى سه‌ر به وه‌زاره‌ت، ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه سه‌ردانى كه‌مپه‌كانى ئاواره‌كان له پارێزگاى كه‌ركووك و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ ئه‌و گرێبه‌سته هاوسه‌رگیرییانه‌ى له دادگاكانى سه‌ر به ڕێكخراوى تیرۆریستى داعش، ده‌ركراون".
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه‌ش كرد، كه كارى لیژنه‌كه له‌ژێر بڕگه‌ى ده‌یه‌مى پلانی نیشتمانى تایبه‌ت به بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ژماره 1325، ده‌بێت كه گرنگى به پرۆژه‌ى ئافره‌ت و ئاسایش و ئاشتى ده‌دات".
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه، كه وه‌زاره‌تى ناوخۆ لیژنه‌كه‌ى ڕاسپاردووه، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستبه كاره‌كانی بكات، دواتر ئه‌نجامى كارى لیژنه‌كه ده‌خرێته به‌رده‌م بریكارى پێشكه‌وتووى وه‌زات.
bas news -
