داعش داوای کشانەوە لە چەکدارە بیانییەکانی دەکات

داعش داوای کشانەوە لە چەکدارە بیانییەکانی دەکات
رێکخراوی توندڕەوی داعش داوای کشانەوە لە چەکدارە بیانییەکانی دەکات، کە لە دەیان وڵاتی جیهانەوە روویان کردووەتە عێراق و سووریا.



بەپێی زانیارییەکان، رۆژی دووشەممە 19ـی کانوونی یەکەمی 2016، شوورای داعش بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا داوای دروستکردنی ویلایەتی نوێ لە وڵاتانی جیهان دەکات، ئەمەش مەترسیی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی ئەو وڵاتانە دروست دەکات.



داعش، کە رووبەڕووی شکتێکی گەورە بووەتەوە و هەزاران چەکداری کوژراون و هەڵاتوون، لە بەیاننامەکەدا داوای لە چەکدارە بیانییەکان کردووە عێراق و سووریا بە جێ بهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان، بۆ ”دروستکردنی ویلایەتی نوێ بە نهێنی“.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
bas news -
Top