موفتی داعش لە مووسڵ کوژرا
رۆژی دووشەممە 19ـی کانوونی یەکەمی 2016، شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراقی بە پشت بەستن بە سەرچاوە هەواڵگرییەکانی عێراق، رایگەیاند، کە ئەبو ئەیوب بە دەستی چەکدارانی دژە داعشی خەڵکی مووسڵ کوژراوە.
داعش فەرمانی دەستدرێژی کردنە سەر ژنان، کوشتن و لە سێدارەدانی هاووڵاتییانی لە ئەبو ئەیوب وەردەگرت، چونکە لە ناو رێکخراوەکە، موفتی بوو، واتە باڵاترین دەسەڵاتی ئایینی هەبوو.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
باسنيوز
