په‌رله‌مانتارێك: عه‌بادی له‌گه‌ڵ یاسای بودجه‌ی عێراق نه‌بوو
ئیسلام حوسێن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایگه‌یاند: "یاسای بودجه‌ی 2017ی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر درا، جگه له گه‌لی كوردستان، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش به‌دڵی نه‌بوو، له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه‌ش نه‌بوو، چونكه له ویستی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دوور بوو".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "ئێستا بڕیاره فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت كۆببنه‌وه، بزانن ئه‌وه‌ی ده‌نگیان بۆ داوه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورده یان نا، به‌تایبه‌ت پارتی دیموكراتیی كوردستان كه ده‌نگی بۆ نه‌دا، ده‌بێ بزاندرێ دنگدانهكه بۆ بەرژەوەندیی كورد بووه یان ده‌نگ نهدانهكهی، ده‌بێ ئه‌مه ڕوون بكرێته‌وه".
ڕوونیشی کردەوە: "ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان له‌و ده‌نگه‌ی داویانه په‌شیمان بوونه‌وه، ده‌توانن داوا له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بكه‌ن كه چاو پێداخشنانهوهیهك بكرێت یان له ده‌ره‌وه‌ی یاساكه له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێككه‌وین، كه ئه‌وه‌ش ئاسته‌مه".
باس‌نیوز
