عەبادی تێچووی شەڕی دژی داعش ئاشکرا دەکات

 عەبادی تێچووی شەڕی دژی داعش ئاشکرا دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق تێچووی شەڕی زیاتر لە دوو ساڵەی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش ئاشکرا دەکات.

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی وتارێکدا لە کۆنگرەی حزبی دەعوەی ئیسلامی، رایگەیاند، کە چەکدارانی داعش بیرە نەوت و کێڵگەی گۆگردی نەینەوایان تەقاندووەتەوە.

حەیدەر عەبادی بە ئاماژەکردن بەوەی داعش هەزاران هاووڵاتیی کوشتووە، رایگەیاند، کە شەڕی دژی ئەو رێکخراوە تاوەکو ئێستا 35 ملیار دۆلار لەسەر وڵاتەکەی کەوتووە، لە کاتێکدا وڵاتەکەی بە دەست قەیرانی دارایی و گەندەڵیی دارایی دەناڵێنێت.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.






باسنيوز
Top