هه‌فته‌ی داهاتوو كاروانێكی فرۆكه‌ی جه‌نگی له وڵاتێكی ئه‌وروپیه‌وه ده‌گاته عێراق
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كاروانێكی نوێ له فرۆكه‌ی جه‌نگی "L159"ی چیكی وه‌رده‌گرێت.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری وتیشی، به‌یانی ئه‌مڕۆ جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی بۆ كاروباری هونه‌ری، فه‌ریقی فرۆكه‌وان فه‌لاح فارس، له باره‌گای فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای چیك جۆزیڤ بهجڤاس و شاندێكی هونه‌ری ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه ژماره‌یه‌ك له گه‌وره ئه‌فسه‌رانی فه‌رمانده ئاماده بوون.
وتیشی، دواتر شانده‌كه و فه‌رمانده‌كان به‌ره‌و بنكه‌ی به‌له‌دی ئاسمانی به‌ڕێ كه‌وتوون، له‌نزیكه‌وه چاودێری راهێنان و كاروباری هونه‌ری و پرۆسه‌ی تایبه‌ت به فرۆكه‌كانی "L159"یان به‌سه‌ر كرده‌وه.
payamner-
