تا ئێستە 39 گەڕەكی موسڵ كۆنترۆڵ كراونەتەوە

تا ئێستە 39 گەڕەكی موسڵ كۆنترۆڵ كراونەتەوە
فەریق عەبدولوەهاب ساعدی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی نەینەوا رایگەیاند هێزەكانی عێراقی توانیویانە لە كۆی 60 گەڕەكی شاری موسڵ، 39 گەڕەك لە دەستی داعش رزگار بكەن.


عەبدولوەهاب ساعدی ئاماژەی بەوە كرد قۆناخی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی نەینەوا رزگاركردنی بەرەی چەپی شاری موسڵە.


ساعدی ئاماژەی بەوەش كرد كە ئۆپەراسیۆنەكە بەردەوامە و وەستانی پێشرەوییەكان لە ئێستەدا بۆ هۆكاری كەش و هەوا دەگەڕێتەوە.


فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی موسڵ ئاماژەی بەوەش كرد كە درێژەكێشانی رزگاركردنەوەی موسڵ، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان دەگەڕێتەوە كە داعش وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاریان دێنێ.
bas newsn -
Top