موسڵ... به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌یه‌ك خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره بوون
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌كان "رزگار عوبێد" رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی ئه‌مڕۆ روویان له كه‌مپه‌كان كردوه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاتر بوو له رۆژانی پێشتر.
فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی تایبه‌ت له ده‌زگای دژه تیرۆر لیوا روكن مه‌عه‌ن سه‌عدی وتی، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو كۆنترۆلی گه‌ڕه‌كه رزگاركراوه‌كانیان له به‌ری چه‌پی موسڵ كردوه.
وتیشی، هێزه ئه‌منییه‌كان توانیان 10 چه‌كداری داعش گه‌مارۆ بده‌ن كه پێشتر دزه‌یان كردبووه ناو گه‌ڕه‌كی ته‌ئمیم و سه‌رجه‌میان له‌ناو بران.
سه‌عدی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، دوای ئه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه چه‌كدارانی رێكخراوی داعش به‌مزوانه بۆ ئه‌و ناوچه ئازادكراوانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، وتیشی، زۆربه‌ی خێزانه ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
payamner -
