به‌رپرسی ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى داعش ده‌ستگیر كرا
فه‌رمانده‌ى پۆلیسی فیدڕاڵى عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌مه 15ى 12ى 2016) توانیویانه به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى داعش له باشوورى مووسڵ، ده‌ستگیر بكه‌ن.
فه‌ریق ڕائید شاكر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ى پۆلیسی فیدڕاڵى عێراق، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نووسراودا، ڕای گه‌یاند :" پۆلیسی فیدڕاڵى توانی (ساڵح نه‌جم عه‌بدوڵا)، كه به‌رپرسى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى ڕێكخراوى داعشه، له پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منیدا له شاره‌دێی شووره، له باشوورى مووسڵ، ده‌ستگیر بكات".
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان له 17ى 10ى 2016ـه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ڕزگاركردنى نه‌ینه‌وایان به‌هاوكارى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌داعش ده‌ستپێكرد.
