حزبى ده‌عوه ده‌یه‌وێت به‌ڕه له ژێر پێی عه‌بادى ده‌ربهێنێت
ئه‌حمه‌د ئهبهیز، شرۆفهكارى سیاسی عێراقی، ڕای گه‌یاند :" ڕووداوه‌كانى به‌سڕه، ده‌ستپێكه بۆ ڕووداوى نوێ كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ڕوو ده‌ده‌ن".
ڕووداوه‌كان به‌هۆى كێبڕكێیه له‌سه‌ر دۆسیه سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌تى كه ناكۆكی له‌نێوان نوورى مالیكی، ئه‌میندارى گشتى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی و موقته‌دا سه‌در، ڕابه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، دوژمنایه‌تییه‌كى كۆن و به‌رده‌وامه.
له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا، له‌كاتى سه‌ردانێكى مالیكی بۆ پارێزگاكانى باشوورى عێراق، جه‌ماوه‌رێكى زۆر ڕژانه سه‌ر جاده‌كان و داواین ده‌كرد، ئه‌میندارى گشتى حزبى ده‌عوه كه بۆ دوو خولى له‌سه‌ر یه‌ك سه‌رۆكى حكوومه‌ت بوو، شاره‌كانیان به‌جێ بهێڵێت، دواجار چوونه سه‌ر ئه‌و هۆڵه‌ى كه مالیكی به‌نیاز بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانى به‌سڕه، كۆ ببێته‌وه و ڕێگه‌یان له‌كۆبوونه‌وه‌كه گرت. به‌دواى ئه‌و ڕووداوانه‌ش، حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڕه‌شه‌ى له‌وانه ده‌كرد كه ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر ئه‌میندارى حزبه‌كه‌یان ده‌ربڕى و به‌عسی و ده‌رچوو له یاسا، ناویانى برد.
شڕۆفهكاره عێراقییه‌كه، گوتیشی :" ئه‌وه‌ى نوێیه، ئه‌وه‌یه كه ههڕهشهكردنهكان به ئاشكرا ده‌كرێن، ڕه‌نگه په‌ره‌ش بسێنێت بۆ ده‌ستدانه چه‌ك، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى حزبى ده‌عوه شێوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى گۆڕى و داواى له شوێنكه‌وتووانى كرد، خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ ئۆپه‌راسیۆنى (سه‌وڵه‌ت فورسان) كه له‌سه‌رده‌مى مالیكی_دا، ئۆپه‌راسیۆنێك به‌و ناوه‌وه، ئه‌نجام درا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، به‌هۆى دژایه‌تیكردنى له‌لایه‌ن مالیكی و هاوپهیمانێتیكردنى له‌گه‌ڵ موقه‌ته‌دا سه‌در كه له‌سه‌ره‌تاى پێكهێنانى كابینه‌كه‌یه‌وه پشتیوانى ده‌كات، ڕووگیر بووه.
باسى له‌وه‌ش كرد، كه حزبى ده‌عوه واى ده‌بینێت، كه ده‌بوایه سه‌رۆك وه‌زیران ڕێكارى به‌هێزترى به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران و "ئه‌وانه‌ى ده‌ستدرێژییان كرده سه‌ر ئه‌میندارى گشتى"، گوتیشی :" ئه‌وه واى كرد عه‌بادى له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕابسپێرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له ڕووداوه‌كان".
ئاشكراشیكرد، كه بێده‌نگى حكوومه‌ت به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌كانى باشوورى عێراق، به‌تایبه‌ت به‌سڕه، وایكرد بۆچوونى نوێ له ناوه‌نده‌كانى حزبى ده‌عوه درووست ببێت و داوا بكرێت "به‌ڕه‌كه له ژێر پێی عه‌بادى، ده‌ربهێنرێت و له پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران، دوور بخرێته‌وه".
bas news -
