سه‌درییه‌كان بۆ مالیكی: ئه‌وه‌ى مووسڵى فرۆشت شوێنى نابێته‌وه
پێگه‌ى "ساڵح محه‌مه‌د عێراقی" نزیك له موقته‌دا سه‌در، ڕابه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، ده‌نووسێت :" ئه‌وه‌ى سپایكه‌ر و مووسڵ و ئه‌نبارى فرۆشت، له ئاینده‌دا شوێنى نابێته‌وه". وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ نوورى مالیكی.
له درێژه‌ى بڵاوكراوه‌كه‌یدا، كه‌سه نزیكه‌كه‌ى سه‌در، به شوێنكه‌وتووانى ڕهوتهكهى ده‌ڵێت :" نامهكهتان گه‌یشت، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بنكه‌كانتان، به‌م نزیكانه له گۆڕه‌پانى ته‌حریر ده‌بین، سوێند به‌خودا ڕزگاركردنى مووسڵ ناوه‌ستێت و ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانیش دوابخرێن، خۆمانیش تێكه‌ڵ به سووتاندنى عێراق ناكه‌ین، ئێمه ئاشتى خوازین".
bas news -
