داعش چه‌كی پێشكه‌وتووی دروست كردووه
دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌ك له ناكۆكییه‌كان رایگه‌یاند چه‌كدارانی داعش چه‌كی پێشكه‌وتوو و هاوشانی ئه‌رته‌شی وڵاتان به‌رهه‌مهێناوه و ستاندارێكی یه‌كگرتوو له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له عێراق و سوریا په‌یره‌و كردووه به دروستكردنی چه‌ك.
راپۆرتی ئه‌م دامه‌زراوه باس له‌وه ده‌كات داعش یارمه‌تی زۆری له توركیا بۆ ئه‌م بواره به‌ده‌ستهێناوه و ئاماژه به ماده‌ی خاو ده‌كات و چه‌كه‌كانی به ته‌كنیكێكی زۆر ورد به‌رهه‌مهێناوه و دووره له دروستكردنی سه‌ره‌تایی بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك.
دامه‌زراوه سه‌ردانی شه‌ش كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی داعش له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ كردووه كه كۆمه‌ڵه ماده‌یه‌كی نا ستانده‌ر و ماده‌ی سه‌ره‌تایی كیمیایی به‌كارھێناوە بۆ دروستكردنی ته‌قینه‌وه. چاودێری و به‌رێوه‌بردنی كۆگاكانیش پیشان ده‌دات كه داعش سیسته‌مێكی ناوه‌ندی بۆ چاودێریكردنی پیشه‌سازیی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك پەیرەو كردووە و رێنمایی ورد له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی داعش بۆ به‌رهه‌هێنانی چه‌ك ده‌ركراوه.
داعش چه‌ند مانگ به‌ر له ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی موسڵ به هه‌زاران گوللـه هاوه‌ن و موشه‌ك دروست كردووه و رێنمانی بۆ چه‌كدارانیشی ده‌ركردووه بۆ دانانی بۆمب و به‌كارهێنانی سیسته‌می چه‌كی ئاڵۆز وه‌ك موشه‌كی دژه تانك.
به پێشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌كان له موسڵ، داعش تواناییه‌كانی بۆ دروستكردنی چه‌ك له ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌ك هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵیت چه‌كدارانی داعش به ئاستێكی به‌رز بۆ دروستكردنی چه‌ك راهێنراون و ئه‌و ئه‌زمونه له‌گه‌ڵ خۆیان دەبه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به چوونیان بۆ سوریا و باشووری توركیا ده‌كات.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به فه‌رمانی عه‌بادی و به به‌شداری نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی و تیمێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا و پشتگیری هاوپه‌یمانان ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا زیاتر له نێوه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵیان كۆنترۆڵ كردووه.
k24 -
