مەكگۆرك: چاوەڕێ دەكرێت بۆ سەرەتای ساڵی داھاتوو مووسڵ بە تەواوی رزگار بكرێت

مەكگۆرك: چاوەڕێ دەكرێت بۆ سەرەتای ساڵی داھاتوو مووسڵ بە تەواوی رزگار بكرێت
نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش رایگەیاند، شەڕی رزگارکردنەوەی مووسڵ بەگوێرەی پلانی داڕێژراو بەڕێوەدەچێت و ئاشکراشی دەکات کە چاوەڕێ دەکەن شاری مووسڵ تا سەرەتایی ساڵی داھاتوو بەتەواوەتی رزگار بکرێت.

برێت مەکگۆرک، نوێنەری باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ، رایگەیاند کە ئێستا چەکدارانی داعش لەنێو شاری مووسڵ گەمارۆ دراون و ناتوانن ھیچ ھاوکارییەکی سەربازیان لە سووریاوە بەدەست بگات.

ھەروەھا نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەشەڕی مووسڵ، ھێزەکانی ھاوپەیمانان زیاتر لە 500 ھێرشی ئاسمانیان بۆ سەر ئەو شارە ئەنجامداوە و زیاتر لە 100 ئوتومبێلی بۆمبڕێژکراویان تێکشکاندووە و زیاتر لە 100 تونێلیشیان تێکداوە.
k24 -
Top