سەدر:رێز لەو عەشیرەتانە دەنێم کە مالیکیان رەتکردەوە
رابەری رەوتی سەدر عیراقییەکان بە جوانتر لە زیو و مەرجان وەسفدەکات و رێز لەو عەشیرەتانەش دەنێت کە سەردانەکەی نوری مالیکییان رەتکردووەتەوە.
موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باسی لە رووداوەکانی ئەمدواییەی پارێزگاکانی باشوری عیراق کردووە بەتایبەت کاتی سەردانەکەی نوری مالیکی بۆ پارێزگای بەسرە و خۆپیشاندان و ناڕەزایی خەڵک و عەشیرەتەکان کە پێشوازییان لە مالیکی نەکردووە.
موقتەدا سەدر رایگەیاندووە ئەو کەسانەی ناڕەزاییان دەربڕیووە، داوای خوێنی شەھیدەکانی سپایکەریان کردووە کە بوونە قوربانیی خراپە و ستەم.
سەرۆکی رەوتی سەدر وتویەتی: رێز لەو عەشیرەتانە دەنێم کە پەیامی رەتکردنەوەی خۆیان گەیاندووە و سپایکەر بە نھێنی مەھێڵنەوە، گەلی عیراق لە زیو و مەرجان جوانترە
payamner-
