له ئۆپهراسۆنی كۆنتڕۆلكردنهوهی موسڵ زیاتر له دووههزار داعش كوژراون
جەنەراڵ ستیفان توونسند، فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هێزی هاوپەیمانان لە شەڕی دژی داعش لە عێراق، ڕایگەیاندووە "لە ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵدا زیاتر لە دوو هەزار چەکداری داعش کوژراون."
ئەم جەنەراڵە ئەمریکییە دوێنێ یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ ئەشتۆن کارتەر وەزیری بەرگریی ئەرمیکا کە سەردانی بەغدا و هەرێمی کوردستانی کرد، گوتوویە "جیا لەو دوو هەزار چەکدارەی داعش کەلە مووسڵ و دەوروبەری کوژراون، لە نێوان سێ هەتا پێنج هەزار چەکداری داعش هێشتا لە مووسڵ و فەلووجە ماون و شەڕ لەگەڵ هێزەکانی عێراق، هاوپەیمانان و پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەکەن."
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ئەسەوشیەیتێدپرێس) "لێپرسراوانی ئەمریکی و سەربازیی عێراق لە ژمارەی کوژراوانی سوپای عێراق لە شەڕەکان خۆیان بواردووە."
پرسێکی دیکە کە فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوپەیمانان لەدژی داعش جەختی لەسەر کردووەتەوە، ڕەتکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و دەنگۆی بە "بنبەست" گەیشتی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵە، کە گوتوویە هیچ ڕاست نییە و بەردەوام دەبن.
هێزەکانی سوپای عێراق کە ناوچەکانی دەوروبەری مووسڵیان زۆر بە خێرایی کۆنترۆڵ کرد، ئێستا لەناو سەنتەر و گەڕەکەنای شاری مووسڵن و هەروەک لە ڕاپۆرتەکاندا دەردەکەوێ، ئۆپراسیۆنەکە زۆر بە هێواشی بەرەپێشەوە دەچێت.
بە گوتەی جەنەراڵ ستیفان، ئێستا ئۆپراسیۆنەنەکە لەناو سەنتەری ساردا بەردەوامە، ئاساییە هەموو سوپایەک لە وەها جەنگێکدا تووشی قەیران دەبێت.
ئەشتۆن کارتەر کە دوێنێ سەردانی بەغدا و پاشان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیداری کرد، ڕایگەیاندووە "ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ "بەپێی پلانێک کە یەک ساڵ لەمەوبەر دانراوە، دەچێتە پیش."
پرۆسەی ئازادکردنەوەی مووسڵ کە 2016 -10- 17 لەلایەن هێزی هاوپەیمامان لەدژی داعش، هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و سوپای عێراق دەستی پێکردووە و نزیکەی دوو مانگە بەردەوامە و پێشمەرگەی کوردستان ئەو ئامانجانەی کە دیاریی کردبوون، پێی گەیشتووە و زۆربەی ناوچە کوردستانییەکانی دەوروبەری مووسڵی کۆنترۆڵ کردووە و تێیدا جێگیر بووە.
payamner-
