عه‌بادی له‌نه‌ینه‌وا: به‌م نزیكانه جه‌نگه‌كه یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئامانجی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه له شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵ زیانی كه‌م به هاوڵاتیان بگه‌یه‌نرێت، وتیشی، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا جه‌نگه‌كه كۆتایی پێ دێنین.
له به‌یاننه‌مایه‌كدا، نوسیگه‌ی عه‌بادی وتی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان حه‌یده‌ر عه‌بادی له نه‌ینه‌وا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی پرۆسه‌ی "ئه‌ی نه‌ینه‌وا واهاتین" ئه‌نجام دا.
عه‌بادی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ستایشی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی به‌شدار له پرۆسه‌كه‌ی نه‌ینه‌وا و ستایشی هێزه سه‌ربازییه‌كانی كردوه.
عه‌بادی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له‌میانی شه‌ڕه‌كه‌دا سه‌رجه‌م كه‌رته سه‌ربازییه‌كان به رێنماییه‌كان پابه‌ند بوونه، وتیشی، ئامانجمان ئه‌وه‌یه ژماره‌ی قوربانیان له ریزی هێزه سه‌ربازییه‌كان و هاوڵاتیان كه‌م بكرێته‌وه، به‌م نزیكانه شه‌ڕه‌كه یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه.
payamner-
