به‌به‌ڵگه‌وه.. كڕینی شوقه و ڤیڵاى به‌رپرسه باڵاكانى نزیك له مالیكی و منداڵه‌كانیان
وه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه، عه‌لى غه‌یدان، فه‌رمانده‌ى هێزى پیاده له‌سه‌رده‌مى حكوومه‌ته‌كه‌ى مالیكی، ڤێلایه‌ك كه ڕووبه‌ره‌كه‌ى 608 مه‌تر دووجایه، به بڕى یه‌ك ملیار و 355 ملیۆن دینار ده‌كڕێت، هاوكات عه‌دنان ئه‌سه‌دی، بریكارى پێشووى وه‌زیرى ناوخۆى و په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى ده‌وڵه‌تى یاسا له خولى ئێستا، ڤێلایه‌كى 600 مه‌تر و پارچه‌یه‌ك زه‌وى به زیاتر له دوو ملیار دینار ده‌كڕێت.
هه‌ر به‌پێی لیسته‌كه، فارووق ئه‌عره‌جى، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى عێراق (نوورى مالیكی) ڤێلایه‌ك به دوو لیار و 200 ملیۆن دینار ده‌كڕێت، هاوكات سابر عیساوى، پارێزگارى پێشووى به‌غدا، ڤێلایه‌ك به یه‌ك ملیار و 376 ملیۆن دینار ده‌كڕێت، هه‌روه‌ها سه‌عوود دلێمى، وه‌زیری پێشووى ڕ‌ۆشنبیرى و وه‌زیرى پێشووى به‌وه‌كاله‌تى به‌رگرى، ڤیلایه‌ك به به‌هاى یه‌ك ملیار و 388 ملیۆن دینار ده‌كڕێت.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كه، كه له میدیا عێراقییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، (حه‌سه‌نێن و عه‌لى) كه دوو كوڕى عه‌دنان ئه‌سه‌دى، سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا و كه‌سى نزیك له مالیكی، دوو شوقه‌یان له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كڕیوه به بێ ئه‌وه‌ى نرخه‌كانیان بزانرێت.
هاوكات پێنج منداڵى به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى مالیكی، به‌ناوه‌كانى (هودا، محه‌مه‌د، به‌شار، عه‌لى و ڕه‌نا _فارووق ئه‌عره‌جى) كه هه‌موویان گه‌نجن، پێنج شوقه له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا ده‌كڕن.
جگه له‌وان، برایه‌كی حه‌نان فه‌تلاوى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى ئیراده له په‌رله‌مانى عێراق به‌ناوى "ئیهاب" شوقه‌یه‌ك له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا ده‌كڕێت.
باسنيوز
