داعش بڕیارێکی نوێ لەبارەی هاوسەری چەکدارە هەڵاتووەکانی دەردەکات
بەپێی زانیاریی سەرچاوەکان، دادگای داعش لە مووسڵ حوکمی کافربوونی بەسەر هەموو ئەو چەکدارەیدا داوە، کە لە بەرەکانی شەڕ هەڵدێن.
بەهۆی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ و کوژرانی سەدان سەرکردە و چەکداریان، چەکدارانی داعش ورەیان رووخاوە و پەیتا پەیتا گرووپ گرووپ لە داعش جیا دەبنەوە و هەوڵی خۆ رزگارکردن دەدەن.
بەپێی دوایین بڕیاری دادگای داعش لە مووسڵ، بەهۆی کافرکردنی چەکدارە هەڵاتووەکانی، چەکدارانی داعش دەتوانن هاوسەری ئەو چەکدارە هەڵاتووانە بۆ خۆیان ببەن.
لە رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمی 2016ـەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بۆ رزگار کردنەوەی مووسڵ دەستی پێکردووە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
باسنيوز
