پنتاگۆن: وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە عێراقە
هەشت هەفتەیە هێزەکانی عێراقی بە پشتیوانی هێزی هاوپەیمانان بە سهركردایهتی ئەمەریکا شەڕی دژ بە داعشیان لە موسڵ دەستپێکردووە، سوپای عێراقی نزیکەی چارەکێکی شارەکەی رزگار کردووە بەڵام ڕووبەڕووی وهڵامێكی توندی چهكدارانی داعش بووهتهوه.
هەفتەی ڕابوردوو ئاشتۆن کارتەر ڕایگەیاند، شەڕی موسڵ شەڕێکی سەختە، دەشێ بەر لە دەستبەکاربوونی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە مانگی داهاتوو کۆتایی پێبێت. ئەمەش پێویستی بە خێراکردنی پێشوەچوونەکانی سوپای عێراق ههیە.
پنتاگۆن دەڵێت کارتەر چاوی بە سەرۆکوەزیر حەیدەر ئەلعەبادی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی و سەرکردەی هێزی هاوەپیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا ژەنەڕاڵ ستیڤ تاونسند دەکەوێت
PAYAMNER -
