هێزه‌كانی توركیا له عێراق ده‌كشێنه‌وه
لە پەیوەندییەکی تەلەفونی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ بینالی یڵدرم هاوتا تورکییەکەی باسی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ‌یان کرد ووه.
له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا بنعه‌لی یڵدرم ستایشی سەرکەوتنی ئەمدواییەی هێزە عێراقییەکانی کردووه و بە عەبادی راگەیاندووه، دوای شەڕی مووسڵ، هێزەکانیان لە عێراق دەکشێننەوە و هیوای خواستووه پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە پەرەیان پێبدرێت.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا پاش ئه‌وه‌دێت كه به‌هۆی بوونی یەکەیەکی سوپای تورکیا لە نزیک باشیک، ئاڵۆزییه‌كی زۆر کەوتە نێو پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و بەغدا.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی رابردوودا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ر دوو وڵات له ئاستی باڵادا به توندی دژی یه‌كتر قسه‌یان ده‌كرد، به تایبه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، له زۆر بۆنه‌دا لێدوانی ئیستیفزازی ده‌رحه‌ق به عه‌بادی هه‌بووه و له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیشه‌وه به توندی وه‌ڵامده‌درایه‌وه.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییه‌ی توركیا له ناوچه‌كه وه‌ك راگه‌یه‌نراوه مه‌شق و راهێنان بووه به چه‌كدارانی حه‌شدی نیشتیمانی سوننه‌كان له موسڵ كه له‌مدواییانه‌دا ناوی خۆیان بۆ پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا گۆڕی.
K24
