عێراق ره‌تی كرده‌وه هیچ بۆردومانێكی هه‌ڵه كرابێته سه‌ر سوپا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سوپای عێراق ره‌تی كرده‌وه كه هیچ هێرشێكی هه‌ڵه لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، كرابێته سه‌ر یه‌كه‌كانی سوپا و كوژراو برینداری لێكه‌وتبێته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌رمانده‌یی پرۆسه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، "فه‌رمانده‌ی پرۆسه هاوبه‌شه‌كان روونی ده‌كاته‌وه كه فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان پشتیوانێكی گه‌وره‌یان له‌به‌شداریكردن له‌پرۆسه‌كان كردوه و تا ئێستاش به‌رده‌وامن، هیچ ئاماژه‌یه‌كیش بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌یه‌ك له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له كه‌رتی پرۆسه‌كانی "واهاتین ئه‌ی نه‌ینه‌وا" نییه."
به‌یاننامه‌كه وتیشی، داوا له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین له هه‌واڵی دروستكراو و ساخته دوور كه‌ونه‌وه، له هه‌مان كاتدا رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن ده‌گرینه‌به‌ر هه‌واڵێكی درۆ بڵاو بكاته‌وه.
له‌ماوه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌واڵێكیان بڵاو كرده‌وه، باسیان له كوژرانی 90 سه‌ربازی عێراقی و بریندار بوونی 100ی دیكه به هێرشێكی هه‌ڵه‌ی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی بۆ سه‌ر فرقه‌ی نۆ سه‌ر به‌هێزه‌كانی عێراق له‌نزیك موسڵ كرد.
payamner-
