لەپارێزگای میسان ھاوڵاتیان تاکە نەعلیان بەڕووی مالیکی دا بەرز کردەوە
ھاوڵاتیانی پارێزگاکانی باشووری عێراق لە سەردانی نووری مالیکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق بۆ شارەکانیان ناڕازین و بە سەرچاوەی گەندەڵی و نەھامەتییەکانی عێراقی دەزانن.
ھاووڵاتیانی پارێزگای میسان دژی چوونی مالیکی بۆ پارێزگاکەیان خۆپیشاندانيان ئەنجام دا.
خەڵکی پارێزگای میسان بە ھەمان شێوەی پارێزگای زیقار بە ھاتنی مالیکی بۆ پارێزگاکەیان کاردانەوەیان نواند و تاکە نەعلیان بە رووی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی مالیکیدا بەرزکردبووە و دژی سەردانەکەی ھاتنە سەر شەقامەکان.
زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن مالیکی دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات و ئەوەشی بە دەرفەت زانیووە، لە رێی سەردانی مەیدانی و بینیی کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەستەبەری پشتیوانی بۆ گەڕانەوەی بکات، بەڵام رووبەڕووی دۆخێکی ناھەمووار بووەتەوە، کاتێک بۆی دەرکەوت خەڵکی زیقار نایانەوێت پێشوازی لێ بکەن.
پێشتر ھاووڵاتییانی دانیشتووی پارێزگای زیقار، بە ھەڵواسینی لافیتە و درووشمی دژ بە مالیکی دژایەتی خۆیان بۆ سەردانی سەرۆکی ئیتیتلافی دەوڵەتی یاسا نوری مالیکی بۆ پارێزگاکەیان دەربڕی.
لە لافیتەکاندا نوسراوە" خەڵکی زیقار کوشتاری سبایکەر و زیندانی بادووش و کۆمەڵکوژییەکانی تەلەعفەر، بەشیر، شنگال، مووسڵ و تکریتیان بیر مالیکی ھێناوەتەوە و یەکێک لە ھاووڵاتیان بە نەعلەی پێی لە وێنەی مالکی دەدا و نەیارێتی خۆی بۆ پێشوازیکردن لە مالیکی دەردەبڕی
payamner-
