ئاژانسی سپۆتنیک: فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به هه‌ڵه 100 سه‌ربازی عێراقییان لە مووسڵ کوشتووە
ئەمڕۆ شەممە 10\12\2016، ماڵپەڕی (سۆڵ)ـی توركی به پشت به‌ستن به هه‌واڵێكی ئاژانسی (سپۆتنیك)ـی ڕووسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه: سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو له‌ناو سوپای عێڕاقی گوتوویه‌تی: “ئه‌مڕۆ فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به هه‌ڵه له نزیك مووسڵ، بنكه و باره‌گاكانی سوپای عێڕاقیان كردووه‌ته ئامانج و 100 سه‌ربازی عێڕاقی كوژراوه و 100ی ده‌كه‌یش بریندار بوون”.
ئەمە لە کاتێک دایە کە تا ئێستا، ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقەوە پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاشه‌وه هیچ لێدوانێكی لەبارەوە نه‌دراوه.
باسنيوز
