گروپێكی سه‌ر به داعش له گه‌یاره ده‌ستگیركران
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رچاوه‌یه‌ك له موسڵ رایگه‌یاند، گروپێكی سه‌ر به داعش ده‌ستگیركران كه بۆمبی ده‌ستییان له شارۆچكه‌كه له‌نێوان هاوڵاتیان فڕێداوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه بترسێنن و ئاسایشی شارۆچكه‌كه تێك بده‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی، ئه‌مڕۆ هێزێكی ئاسایشی نیشتمانی له شارۆچكه‌ی گه‌یاره به‌سه‌ركه‌وتوویی توانیان گروپێكی سه‌ر به داعش له خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه پێك هاتووه‌ن ده‌ستگیر بكه‌ن كه بۆمبی ده‌ستیان بۆ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی فڕێداوه، وتیشی، به‌پشت به‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری ورد گه‌یشتوونه ئه‌و گروپه، دواتر ده‌ركه‌وت سه‌ر به داعشن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، وتیشی، ئه‌ركی هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانیه شانه‌ی نوستووه‌كان له هه‌ر شوێنێك بێت ئاشكرای بكه‌ن، هه‌تا ئه‌و شوێنانه‌ش هێشتا له ژێر ده‌ستی داعش دا ماون، وتیشی، ده‌ستگیركراوان بۆ بنكه‌یه‌كی ئاسایش گوازرانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
سێشه‌ممه‌ی رابردوو 1ی تشرینی دووه‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، بنكه‌ی پۆلیسی له گه‌یاره و شۆره و حه‌مدانیه و به‌رتله كرانه‌وه.
payamner-
