ئەلمونیتۆر: بارودۆخی ژینگە لە عێراق کارەساتبارە
ئەلمۆنیتۆر لە ڕاپۆرتێکدا کە پشتی بە ڕای شارەزایان بەستووە دەڵێت، بارودۆخی عێراق کارەساتبارە و دەبێ بە زوویی کاری پێویست ئەنجام بدرێت.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە پیسبوون لە زۆر لایەنەوە ژینگەی عێراقی گرتووەتەوە بەتایبەتی لە ڕووبارەکان و کەنار ڕووبارەکان بە تەواوی بە ھۆی پاشەڕۆوە پیسبوون.
ھەروەھا ئاماژە بەوە دەکات کە ھۆی سەرەکی پیسبوونی ژینگەش شەڕە، بۆیە پێویستە کۆنفرانسێک لەسەر ژینگەی عێراق ببەسترێت و ئەوانەی بەشداربوون لە شەڕەکە، بەشداری بکەن لە چاککردنەوەی ژینگە.
payamner-
