مۆڵه‌تى چوار ساڵ به‌مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تى ته‌واوه‌وه به فه‌رمانبه‌ر ده‌درێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانى عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت :" په‌رله‌مان له دانیشتنى ئاسایی ژماره 36، ئه‌مڕۆ ده‌نگى دا به پێدانى مۆڵه‌تى چوار ساڵ به مووچه‌ى ته‌واوى بنه‌ڕه‌تیی بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك داواى مۆڵه‌ته‌كه بكات".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه مۆڵه‌ته‌كه له‌سه‌ر خواستى فه‌رمانبه‌ر خۆى ده‌بێت، نه‌ك به ویستى به‌رپرسان.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، دانیشتنى 36ى به‌شى ته‌شریعی ئێستاى به‌سه‌رۆكایه‌تى سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ئه‌نجام دا، كه تیایدا 186 په‌رله‌مانتار ئاماده بوون.
bas news -
