پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقی پەسەند کرد
کەمێک لەمەوبەر (چوارشەممە 7\12\2016)، پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنەکەیدا سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجە، بە پشتبەستن بە بنەمای زۆرینە، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2017ی عێراقی پەسەند کرد.
هاوکات لەسەر داوای فراکسیۆنە شیعەکان، بڕگەی 9ی لە ماددەی 5ی یاساکەدا هەموار کردەوە کە پەیوەستە بە بەشەبودجەی پێشمەرگە و بڕی ئەو پارەیەی دەستکاری کرد کە بۆ پێشمەرگە تەرخان کرابوو.
پێشتر حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە ئەگەر پێشنیازەکانی لە یاسای بودجەی 2017ی عێراقدا لەبەرچاو نەگیرێت، پێیەوە پابەند نابێت.
باسنيوز
