مالیكی سكاڵا له دوو ڕۆژنامه‌نووس ده‌كات
له نووسراوه‌كه‌دا، كه له 14ى تشرینی دووه‌مى 2016 دادوه‌ره‌كه ئیمزاى كردووه، هاتووه :" به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى بڕیارى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه له 9-11-2016، دادگا بڕیاری دا به ڕاپێچكردنى هه‌ریه‌ك له (فه‌خرى كه‌ریم، سه‌رنووسه‌رى ڕۆژنامه‌ى مه‌دا و عه‌لى حوسێن، نووسه‌رى وتار) ".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه بڕیاره‌كه به‌پشتبه‌ستن به ماده‌ى (434) سزاكان، له‌سه‌ر سكاڵاى ژماره‌ى سه‌ره‌وه (800 بڵاوكردنه‌وه/ لێكۆڵینه‌وه 2016) كه له‌لایه‌ن سكاڵاكار (نوورى كامل محه‌مه‌د حه‌سه‌ن مالیكی) تۆمار كراوه.
باس‌نیوز
