چوار تەقینەوە لە شاری بەغدا روویان دا

 چوار تەقینەوە لە شاری بەغدا روویان دا
چوار تەقینەوە لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق روویان دا و لانی کەم 11 هاووڵاتیی بوونە قوربانی.



فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی بەغدا رایگەیاندووە، کە چوار تەقینەوەکە سەرلەبەیانیی رۆژیی چوارشەممە 7ـی کانوونی یەکەمی 2016 لە رێی بۆمبێکی چێندراو و سێ بۆمبی لکێندراو لە چوار ناوچەی جیاوازی بەغدا، روویان داوە.



تەقینەوەی یەکەم

بۆممبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێک لە نزیک نەخۆشخانەی ئیبول قەف لەسەر رێگای قەناتی سوپا لە بەغدا تەقیوەتەوە، هاووڵاتییەک گیانی لەدەست داوە و یەکێکیش بریندار بووە.



تەقینەوەی دووەم

بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێک لە نزیک پردی بنوک لە گەڕەکی قاهیرە لە باکووری بەغدا تەقینوەتەوە، دوو هاووڵاتیی بریندار بوون.



تەقینەوەی سێیەم

بۆمبێکی لکێندراو بە پاسێک لە رێگای قەناتی سوپا لە باکووری بەغدا تەقیوەتەوە، هاووڵاتییەک گیانی لەدەست داوە و سێ هاووڵاتیش بریندار بوون.



تەقینەوەی چوارەم

بۆمبێکی چێندراو لە گەڕەکی ئور لە رۆژهەڵاتی بەغدا تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی برینداربوونی سێ هاووڵاتی.






باسنیوز
Top