ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانى.. شه‌ڕى مووسڵ تا هاوینی داهاتوو درێژه ده‌كێشێت
فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانى سوپای عێراق، به ڕۆژنامه‌ى "گاردیان"ـى به‌ریتانى ڕا ده‌گه‌یه‌نن :" داعش ده‌ست له شارى مووسڵ هه‌ڵناگرێت و تا دوا هه‌ناسه‌یان شه‌ڕ له سه‌ر پایته‌ختى خه‌لافه‌ته‌كه‌یان له عێراق، ده‌كه‌ن".
ئه‌و فه‌رمانده باڵانه‌ى سوپای عێراق بۆ ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو، كه شه‌ڕى ڕزگاركردنى مووسڵ به‌هۆى ئه‌وه‌ى له گه‌ڕه‌كه‌كان نزیكبوونه‌ته‌وه، بۆیه تا دێت قورس‌تر ده‌بێته‌وه.
باسیان له‌وه‌ش كرد، كه له دیوى چه‌پی شاره‌كه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى داعش ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و توونێ و ماڵه بچووكه‌كان به‌كار ده‌هێنێت، شه‌ڕه‌كان خاوتر ده‌بنه‌وه، هۆشداریش ده‌ده‌ن له‌وه‌ى داعش، دوا پردى به‌یه‌كه‌وه گرێدانى به‌شی چه‌پی شاره‌كه به به‌شى ڕاست، ده‌ته‌قێنێته‌وه.
bas news -
