سێ پێشنیازى نوێی بۆ مۆڵه‌تى فه‌رمانبه‌ران ئاشكرا ده‌كرێن
لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق، سێ پیشنیاز بۆ مۆڵه‌تى سێ ساڵ به مووچه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران، ده‌خاته‌ڕوو.
ماجده تمێمى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكراى كرد، كه لیژنه‌كه‌یان له‌باره‌ى مۆڵه‌تى سێ ساڵ به مووچه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌خاته‌ڕوو، گوتیشی :" یه‌كه‌م پێشنیاز بریتییه له‌وه‌ى سێ ساڵ مۆڵه‌ت به مووچه‌ى ته‌واوى بنه‌ڕه‌تییه‌وه بدرێته فه‌رمانبه‌ران، پێشنیازی دووه‌م بریتییه له مۆڵه‌تى سێ ساڵ به‌نیو مووچه‌ى ته‌واوه‌وه.
پێشنیازى سێیه‌میش بریتییه له‌وه‌ى، مۆڵه‌تى سێ ساڵ بدرێت به فه‌رمانبه‌ر له‌گه‌ڵ 75% مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تى.
هاوكات جه‌مال محه‌مه‌داوى، ڕای گه‌یاند :" واژووى زیاتر له 50 په‌رله‌مانتار بۆ دووباره ده‌نگدان له‌سه‌ر مۆڵه‌تى به مووچه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران، كۆكراوه‌ته‌وه".
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌كاتى ده‌نگدان له‌سه‌ر ماده و بڕگه‌كانى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتى عێراق، كه تائێستاش نزیكه‌ى 10 ماده‌ى ماوه ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، مۆڵه‌تى پێنج ساڵ به مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تییه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌رانى ڕه‌ت كرده‌وه.
bas news
