مووسڵ.. بەرپرسی کاروباری نەوتی داعش کوژرا

 مووسڵ.. بەرپرسی کاروباری نەوتی داعش کوژرا
فەرماندەیەکی باڵای سوپای عێراق کوژرانی ئەبوو عێزام، بەرپرسی کاروباری نەوتی داعشی لە پارێزگای نەینەوای ڕاگەیاند.



بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق عەبدولوەهاب ساعدی، یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای عێراق ڕایگەیاندووە "ئەبوو عێزام بەرپرسی کاروباری نەوتی داعش لە ئۆپراسیۆنی هێزەکانی سوپای عێراق لە مووسڵ کوژراوە."



گوتیشی: "لە ڕەوتی ئەم ئۆپراسیۆنەدا ژمارەیەکی زۆر لە هێزە چەکدارەکانی داعش کوژراون و بریندار بوون."



ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی پارێزگای نەینەوا و بەتایبەتی شاری مووسڵ کەلە 2016 -10 17 دەستی پێ کردووە، بە هاوکاری سەرجەم هێزە عێراقییەکان لەوانە هێزەکانی سوپا، پێشمەرگە، پۆلیس و حەشدی شەعبی و هیزی هاوپەیمانان بەردەوامە.




باسنيوز
Top