له مووسڵ كه‌س نايپرژێته سه‌ر ناشتنى ته‌رمى مه‌ده‌نييه‌كان
ھەوڵی ھێزە عێراقییەكان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ بەردەوامە، شەڕێكی سەختی كۆڵان بەكۆڵان لە باشووری شارەكەدا ھەیە. لە لایەكی دیكەوە ئەوانەی لەژێر دەستی داعش ھەڵاتوون، ئاماژە بەوە دەكەن كە تەرمێكی زۆری خەڵكی مه‌ده‌نى لە ژێر باڵەخانە و خانووە رووخاوەكاندا كەوتوون، بێ ئەوەی كەس بتوانێت لەبەر بۆردومانی داعش و قەناس بەدەستەكان دەریان بھێنێت. فەرماندەكانیش موژدەی ئەوە دەدەن كە داعش لە پاشەكشەدایە لەناو موسڵ.
K24-
