رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ناسراو به داعش دواى سێ مانگ له كوژرانى ئه‌بو محه‌ممه‌د ئه‌لعه‌دنانى، گوته‌بێژێكى نوێى بۆ رێكخراوه‌كه‌ى ده‌ستنيشان كرد.
دامه‌زراوه‌ى فورقانى تايبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانى ڤيديۆيى داعش، تۆمارێكى ده‌نگى گوته‌بێژى نوێى داعشى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به ناوى ئه‌بى حه‌سه‌نى موهاجر له وته‌يه‌كدا رايده‌گه‌يه‌نێت كراوه‌ته گوته‌بێژى ره‌سمى داعش.
له وته‌كه‌يدا گوته‌بێژه نوێيه‌كه‌ى داعش، داوا له چه‌كداره‌كانيان ده‌كات پێى خۆيان له شه‌ڕ گير بكه‌ن و هه‌مان توندوتيژى سهرهتايان په‌يڕه‌و بكه‌نه‌وه.
پێشتر داعش هه‌واڵى كوژرانى گوته‌بێژه‌كه‌ى ئه‌بو محه‌ممه‌د عه‌دنانى له 30ى ئاب/ ئۆگستى 2016 له ناوچه‌يه‌كى سووريا پشتڕاستكردبوويهوه.
كوژرانى عه‌دنانى كاريگه‌رييه‌كى زۆرى له‌سه‌ر ئاستى پڕوپاگه‌نده‌ى داعش درووستكردبوو، به جۆرێك له دوايين وتاريدا ئه‌بو به‌كر به‌غدادى خه‌ليفه‌ى داعش، كوژرانى عه‌دنانى به خه‌ساره‌تێكى گه‌وره له ريزى داعش وه‌سفكردبوو.
k24-
