فڕۆکەیەکی جەنگیی رووسی کەوته ناو دەریای ناوڕاست
بەپێی راپۆرتەکان، ئەم فڕۆکه جەنگییه دوای ئەوەی له کاتی نیشتنەوە نەیتوانیوه خۆی له کەشتییەکه گیر بکات، کەوتۆته ناو دەریا.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەوانەکه توانیویەتی خۆی رزگار بکات و له ئاو دەریان هێناوه.
ئەمە دووەم رووداوی کەوتنی فڕۆکەی جەنگیی رووسی له کاتی نیشتنەوە لەسەر ئەدمیرال کوزێنتسۆڤه.
رۆژی ٢٩ی نۆڤەمبەریش فڕۆکەیەکی جەنگیی میگ29 نەیتوانی لەسەر ئەم ناڤه بنیشێتەوه و به دووریی چەند کیلۆمەترێک کەوته ناو دەریا. فڕۆکەوانی ئەم فڕۆکەیەش توانیی خۆی رزگار بکات.
ناڤی فڕۆکەهەڵگری ئەدمیرال کۆزێنتسۆڤ له چوارچێوەی پشتیوانییه ئاسمانییەکانی رووسیا بۆ سوپای رژێمی بەشار ئەسەد، له کەناراوەکانی سووریا جێگیر کراوه.
payamner _
