پۆلیسی ئهم ولاته دەستیان كرد بەناردنەوەی پەنابەرانی عێراق
پۆلیسی فینلەندا رایگەیاند دەستیان كردووە بەناردنەوەی پەنابەرانی عێراق بەزۆرەملێ، بۆ ئەوانەی كه داوای مافی پەنابەریەتییەكانیان ڕەت كراوەتەوە.
وتەبێژی پۆلیسی فینلەندا رایگەیاندووە بەزووترین كات دەست بەزۆرەملێ ناردنەوەی ئەو پەنابەرە عێراقییانە دەكەین، كە داوای مافی پەنابەرییەتیان ڕەت كراوەتەوە.
ئەوەشی راگەیاندووە كە پێویست ناكات ڕێكەوتنی دووقۆڵیان لەگەڵ عێراق هەبێت بۆ ناردنەوەی پەنابەرەكانیان، بەڵكو ئەوە بڕیارێكە پەیوەستە بەفینلەنداوە و جێبەجێی دەكەین.
PAYAMNER-
