هاوپەیمانیی نیشتمانیی شیعە، ته‌نیا دەنگ بە پڕۆژەیاسای هەولێر و بەغدا ده‌دات
(د. ئه‌شواق جاف) رایگەیاند، "هاوپه‌یمانیى نیشتیمانىی شیعه له‌باره‌ی پێشنیازه‌كانى كورد كه له لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه وه‌ك پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش كراوه و، هه‌روه‌ها له لایه‌ن گۆڕان و یه‌كێتییش پڕۆژه‌یه‌كى تر له‌باره‌ى بودجه و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌یه، كۆ بوونه‌وه و تێیدا بڕیاریان دا به‌وه‌ى به هه‌ردوو پرۆژه‌كه رازى نه‌بن و، ده‌گه‌ڕێنه‌وه رێككه‌وتنى سه‌ره‌كى كه له ڕه‌شنووسى بودجه‌دا هاتووه و حكوومه‌تى هه‌رێم و به‌غدایش رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كردووه، له‌گه‌ڵ زیادكردنى مادده‌یه‌ك كه جه‌خت له پابه‌ندكردنى حكوومه‌تى بەغدا به پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كات.''
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌روه‌ها گوتی: " داوى كۆبوونه‌وه‌كه ئێستا هاوپه‌یمانیى نیشتیمانى سه‌ردانى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى تا سه‌عات 5ی ئه‌م ئێوارهىه رێك بكه‌ون، چونكه بودجه ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.''
KDP
