دوریان: جه‌نگی موسڵ به‌قۆناغێكی زۆر سه‌ختدا تێپه‌ڕ ده‌بێت
وته‌بێژی فه‌رمی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای كرد، شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵ، بۆ رزگاركردنی ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ئه‌و شاره، پێویستی به‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك و یاخود مانگێك هه‌یه، وتیشی، جه‌نگی موسڵ به‌قۆناغێكی زۆر سه‌ختدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، جۆن دۆریان وته‌بێژی فه‌رمی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، قورسه، كاتێكی دیاریكراو بۆ رزگاركردنی ته‌واوی خاكی موسڵ دیاری بكه‌یت، پێویستمان به چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یاخود چه‌ند مانگێك هه‌یه، ئه‌و بابه‌ته‌ش په‌یوه‌ندی به پێشهاته‌كانی سه‌ر زه‌وی هه‌یه، به‌ڵام هێزه عێراقییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش كاری بۆ پاراستنی هاوڵاتیان كردووه، 100% گرنگی پێداوه، ئه‌مه‌ش واده‌كات جه‌نگه‌كه به‌بێ وزیان كۆتایی پێبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و دواكه‌وتنه‌ی به‌هۆی بوونی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سه‌ربازی موسڵدا هات، نه‌بووته به‌ربه‌ست بۆ سه‌ركه‌وتنی هێزه عێراقییه‌كان به‌سه‌ر هێزه تیرۆرسته‌كان، له كۆتاییدا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ست دێت.
payamner-
