كۆلێژێكى ئیسلامی لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر بڵاوكراوه‌كانى فه‌یسبووك پێكده‌هێنێت

كۆلێژێكى ئیسلامی لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر بڵاوكراوه‌كانى فه‌یسبووك پێكده‌هێنێت
كۆلێژێكى ئیسلامی سه‌ر به‌ وه‌قفى شیعه‌، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى كۆلێژه‌كه‌ پێكده‌هێنێت كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا "ناوى سه‌رۆكى وه‌قفى شیعه‌ و ڕاگرى كۆلیژه‌كه‌" به‌ خراپی ده‌هێنن.



كۆلێژى ئیمام كازم بۆ زانسته‌كان، كه‌ سه‌ر به‌ دیوانى وه‌قفى شیعه‌یه‌ و ڕاسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، فه‌رمانێكى كارگێڕی ده‌رده‌كات به‌ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كبۆئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كۆلێژه‌كه‌ كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كاندا ڕه‌خنه‌ له‌ سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى شیعه‌ و ڕاگر و ستافى كۆلێژه‌كه‌یان ده‌گرن.



به‌پێینووسراوێك كه‌ كۆپییه‌كى ده‌ست (باسنیوز) كه‌وتووه‌، كۆلێژى ئیمام كازم بۆ زانسته‌ ئیسلامییه‌كان، كه‌ سه‌ر به‌ دیوانى وه‌قفى شیعه‌یه‌ و ڕاسته‌وخۆ به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به‌ستراوه‌ته‌وه‌، له‌ 6ى 11ى 2016 فه‌رمانێكى كارگێڕی ده‌رده‌كات و تیایدا بڕیار دراوه‌ به‌ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ پێكده‌هێنرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌و (ناوزڕاندن و لێدان)ـى به‌شێك له‌ كارمه‌ندانى كۆلێژه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كان به‌رامبه‌ر سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى شیعه‌ و ڕاگرى و ستافی كۆلێژى ئیمام كازم ده‌كرێت.



فه‌رمانه‌كه‌ له‌ لایه‌ن د. عه‌لى عیسا یه‌عقوولى، ڕاگرى كۆلێژه‌كه‌ به‌ وه‌كاله‌ت ئیمزا كراوه‌ و سێ كه‌سیش وه‌ك سه‌رۆك و ئه‌ندام بۆ لیژنه‌كه‌، پێكهێنراوه‌.

BAS NEWS-
Top