خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئاواره‌كانی موسڵ هۆشداری ده‌دات
لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئاواره‌كانی موسڵ هۆشداری دا، ئه‌گه‌ر بێتوو شه‌ڕی رزگاركردنی ئه‌و شاره چه‌ند مانگێك بخایه‌نێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆسه‌كانی رێكخراوه‌كه دۆمه‌نیك ستیلهارت وتی، به‌م نزیكانه شه‌ڕی موسڵ ناوه‌ستێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رگرییه‌كه به‌هێزه، بۆیه پێده‌چێت له‌گه‌ڵ ناكرێ پێشبینی بكه‌م، به‌ڵام وای ده‌بینین شه‌ڕه‌كه درێژه بكێشێت، ئه‌وه‌ش مانای وایه ئه‌و هاوڵاتیانی به‌شه‌ڕ گه‌مارۆ دراون، ناخۆشی زیاتر ببینن.
وتیشی، له‌سه‌ر زه‌وی تێینیمان كردوه، هاوڵاتیانی بریندار ژماره‌یان زیادی كردوه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ناوچه‌كانی شه‌ڕ جێ بهێڵن.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه هۆشداری دا له‌وه‌ش له‌شه‌ڕی موسل چه‌كی كیمیاوی تێدا به‌كار بهێنرێت، له‌مباره‌یه‌وه وتی، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌چوارچێوه‌یه‌كی بچو‌وكدا، كارمه‌ندانی خۆمان راهێناوه و كه‌ره‌سته‌ی پێویستما بۆ ئاماده كردون، هه‌روه‌ها كه‌ره‌سته‌ی پێویستمان بۆ هه‌ندێك بنكه‌ی ته‌ندروستی دابین كردوه بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازی له‌و به‌ركه‌وتانه‌ی چه‌كی كیمیاوی بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه، رایگه‌یاند، تاكو ئێستا نزیكه‌ی 80 هه‌زار كه‌س به‌هۆی شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵه‌وه ئاواره بوون.
وتیشی، له 17ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه له‌وه‌ته‌ی پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ ده‌ستی پێكردوه، نزیكه‌ی 77 هه‌زار و 826 كه‌س تاكو ئێستا ئاواره بوون، له‌و ژماره‌یه 42 هه‌زار كه‌س خه‌ڵكی ناو شاری موسڵن.
payamner-
