وەزیری پلاندانانی عێراق: ڕێژەی هەژاری لە ناوچەکانی ژێردەستی داعش زیاترە
وه‌زیری پلاندانی عێراق ڕایگه‌یاند که ڕێژه‌ی هه‌ژاری له عێراقدا ده‌گاته ٣٠%، به‌ڵام له‌و ناوچانه‌دا که ده‌ستی داعشی پێگەیشتووە ڕێژه‌که بۆ ٤١% بەرز بووەتەوە.
عه‌بدولسه‌لام جومیلی ڕایگه‌یاند که داگیرکاریی داعش له گه‌لێک له ناوچه‌کاندا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ژاریی زیاتر بڵاو بێته‌وه و جووڵه‌ی ئابووری بوه‌ستێت، به‌هۆی ڕێگرتن له هاتووچۆی نێوده‌وڵه‌تی و پرۆژه‌ی ئابووری لە ناوچەکەیان.
به‌پێی هەواڵێکی ئێراک نیوز، وه‌زیری پلاندانی عێراق ئاواره‌بوونی ٣.٨ ملیۆن که‌سیشی له‌و ناوچانه‌ی که وا داعش داگیری کردوون به هۆکاری هه‌ژاریی داناوه ، چونکه ئه‌وان ماڵ و حاڵی خۆیان له‌ده‌ست داوه
payamner-
