داعش له‌سه‌ر دیواره‌كانی فهرمانگهكانى ئه‌م پارێزگایه نووسیویه‌تى ( ئاماده‌كراوه بۆ ته‌قاندنه‌وه)
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ئاسایشی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، ئاشكراى ده‌كات، داعش هه‌موو فهرمانگهكانى پارێزگای موسل بۆمبڕێژكردووه و له‌سه‌ر دیواره‌كانى نووسیویه‌تى ئاماده‌كراوه بۆ ته‌قاندنه‌وه.
محه‌مه‌د به‌یاتى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایشی پارێزگاى نه‌ینه‌وا، ڕایگه‌یاند : داعش سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكوومییه‌كانى پارێزگاكه‌ى بۆمبڕێژكردووه و له‌سه‌ر دیوارهكانیشى نووسیویه‌تى ( ئاماده‌كراوه بۆ ته‌قاندنه‌وه) بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نانه‌ت دواى ڕزگاركردنی نه‌ینه‌وا ترس و دڵه‌ڕاوكێ لاى خه‌ڵك درووست بكات و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وام دوابخات هێزه ئه‌منییه‌كانیش سوورن له‌سه‌ر پاراستنى گیانى هاووڵاتیان له شارى مووسڵ، ئه‌وه‌ش وایكردووه پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى شاره‌كه دوا بكه‌وێت.
payamner-
