به‌به‌ڵگه‌وه..له به‌غدا پیلانێكى نوێ دژ به كورد داده‌ڕێژرێته‌وه
د. ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به ئاژانسى هه‌واڵى (باس‌نیوز)ـى ڕا گه‌یاند :" پرۆژه‌بڕیارێك ئاماده كراوه بۆ ئه‌وه‌ى ناوى سریانییه‌كان بخرێته سه‌ر كارتى نیشتمانى، به‌ڵام له پڕ ناوى هه‌ریه‌ك له ئێزدییه‌كان و شه‌به‌ك خراوه‌ته سه‌ر پرۆژه‌بڕیاره‌كه، به‌بێ ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى یاسایی ئاگادار بكرێته‌وه كه خۆى ئاماده‌ى كردووه، كه ئه‌وه‌ش كێشه درووست ده‌كات بۆ كورد، چونكه كاتێك ده‌ڵێن ئێزدییه‌كان نه‌ته‌وه‌ن، وابێت كورد نین".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، ئه‌وه هه‌وڵێكه بۆ كێشه درووستكردنى له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، كه له ساڵى 2004ـه‌وه هه‌وڵ ده‌درێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كێشه بۆ كورد درووست بكرێت، به‌ڵام ئێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ست ده‌كرێت لایه‌نه كوردستانییه‌كان یه‌كڕیز نین له به‌غدا، بۆیه ئه‌و هه‌له‌یان قۆستووه‌ته‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی :" ئه‌مڕۆ وه‌ك فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان سه‌ردانى هومام حه‌موودى، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانمان كرد، پرسیاری ئه‌وه‌مان كرد كه كێ ناوى ئێزدی و شه‌به‌كى خستووه‌ته سه‌ر پرۆژه بڕیاره‌كه، له وه‌ڵامدا گوتى ئیمزاى بۆ كۆكراوه‌ته‌وه".
باسى له‌وه‌ش كرد، كه به جێگره‌كه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیان گوتووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕ‌ازى نابن ئه‌و پرۆژه‌بڕیاره بخرێته كارى دانیشتنه‌كانه‌وه، گوتیشی :" ده‌یانه‌ویست ئه‌مڕۆ بیخه‌نه كارى دانیشتنه‌كه‌وه، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى ئێمه به‌ده‌نگ هاتین، پرۆژه‌بڕیاره‌كه‌ى كشانده‌وه و دواخرا بۆ دانیشتنى دیكه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه مه‌به‌ست له‌و بڕیاره ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه پێكهاته‌ى كورد به‌ش به‌ش بكه‌ن، گوتیشی :"پێشتریش ویستیان بیخه‌نه سه‌ر فۆرمى سه‌رژمێری، به‌ڵام له‌وێش شكستیان هێنا، چونكه هه‌ر جارێك هه‌وڵێكى له‌و شێوه‌یان بدایه، عارف ته‌یفوور كه جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بوو، ڕێگه‌ى لێده‌گرتن".
به‌پێی زانیارییه‌كانى (باس‌نیوز)، گومان ده‌كرێت هه‌ریه‌ك له حه‌نین قه‌دۆ، ئه‌ندامى شه‌به‌ك له‌سه‌ر لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا و حاجى كوندوور، ئه‌ندامى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پێكهاته‌ى ئێزدییه‌كان، له پشت ئه‌و هه‌وڵانه‌وه بن.
له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌شواق جاف، گوتیشی :" ئه‌گه‌ر داوایه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ش هه‌بێت، پێویسته پرس به ئه‌نجوومه‌نى ڕووحانى ئێزدییه‌كان بكرێت".
bas news -
