یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ ئینته‌رنێتى په‌رله‌مانتاران خه‌رج ده‌كرێت
عالییه نسه‌یف، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه، ڕای گه‌یاند :" كۆمپانیای (شه‌به‌كه ئه‌رز) به‌رپرسه له جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى به‌ستنى تۆڕى ئینته‌رنێت له‌نێوان نووسینگه‌كانى په‌رله‌مان له به‌سڕه و هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا، له‌گه‌ڵ باره‌گاى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له به‌غدا".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه بودجه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه بریتییه له 1.5 ملیار دینار، گوتیشی :" پرۆژه‌كه به مه‌وادى زۆر هه‌رزان جێبه‌جێكراوه، بۆیه پێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌و پرۆژه‌یه بكرێت".
داواشى له سه‌رۆكى په‌رله‌مان كرد ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى بودجه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه نه‌دات تا دڵنیا نه‌بنه‌وه له‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى تیادا نه‌كراوه.
باسنيوز
