رەوتی سەدر سنووری کەربەلا و ئەنبار جیادەکاتەوە
رۆژی پێنجشەممە 1ـی کانوونی یەکەمی 2016، مستەفا زەیدی، بەرپرسی راگەیاندنی میلیشیای سەرایا سەلام، کە میلیشیاکەی سەر بە رەوتی سەدرە و بەشێکە لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، رایگەیاندووە، دوو فەوجی ئەمنیی لە ناوچەی ئەبراج لە ناوچەکە بوون و بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ ئەو شوێنەیان بەجێ هێشتووە.
هەروەک مستەفا زەیدی رایگەیاندووە، میلشیای سەرایا سەلام بە هاوبەشیی لەگەڵ سوپای عێراقی سنووری رۆژئاوای شاری کەربەلایان گرتووە و کەربەلا دەپارێزن، کە مەزاری ئیمام ئیمام حوسێن کوڕی عەلی، یەکێک لە ئیمامە گەورەکانی شیعەی تێدایە و شیعەنشینە.
پارێزگای ئەنبار کەوتووەتە رۆژئاوای عێراق و پارێزگایەکی عەرەبنشینی سوننەمەزهەبە.
باسنيوز
