موسڵ لەسەردەمی نوری مالیكی داگیركرا و لەسەر دەمی حەیدەر عەبادی رزگار دەكرێت

موسڵ لەسەردەمی نوری مالیكی داگیركرا و لەسەر دەمی حەیدەر عەبادی رزگار دەكرێت
سەرۆک وەزیرانی عێراق وادەی کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ ئاشکرا دەکات.



حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی ئاژانسی (ئەسۆشێیتد پرێس) رایگەیاندووە، بە زووترین کات چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە مووسڵ دەردەکرێن.



حەیدەر عەبادی هەروەها رایگەیاندووە، کە پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ (پێش بەرواری 31ـی کانوونی یەکەمی 2016)، شاری مووسڵ رزگار دەکرێتەوە.



لە رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمی 2016ـەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بۆ رزگار کردنەوەی مووسڵ دەستی پێکردووە.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.




باسنیوز
Top