سوپای عێراق گوندی قەسری لە موسڵ کۆنترۆڵکردەوە
گوندی قەسر، دەکەوێتە سەر رووباری دیجلە و 8 کیلۆمەتر لە موسڵەوە دوورە، زیاتر لە دوو هەزار ماڵە و سوپای عێراق بە شەڕێکی سەخت و لە ماوەی پێنج کاژێردا داعشی لە گوندی قەسر بەزاند.
بەگوتەی فەرماندەکانی شەڕ، بەشێکی زۆر لە ئەمیر و کاربەدەستەکانی داعش کە لە موسڵن خەڵکی گوندی قەسرن، داعش هەموو خەڵکی گوندەکەی پێشتر بۆ نێو موسڵ گواستووەتەوە، جگە لە سوپای عێراق هیچ کەسی خەڵکی قەسر لە گوندەکەدا نەماون.
RUDAW-
