كچێكى به‌غدادى هه‌را ده‌نێته‌وه‌

 كچێكى به‌غدادى هه‌را ده‌نێته‌وه‌
هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ ئافره‌تان، له‌ ناوچه‌قى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نێرینه‌ و دابونه‌ریتێكى داخراو، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پشتگوێخستنى ڕۆڵ و پێگه‌ى ئافره‌ت له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌ یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى دواى ڕووخانى ڕژێمى به‌عس، كچێكى به‌غدادى ڕووبه‌ڕووى هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ ده‌بێته‌وه‌ و له‌ ناو جاده‌كانى پایته‌خت، پاسكیل لێده‌خووڕێت، وێنه‌كانیشى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كان و ماڵپه‌ره‌كانى ئینته‌رنێت، هه‌را ده‌نێته‌وه‌.

بیرۆكه‌ى ئه‌و كچه‌ به‌غدادییه‌، لاى زۆرێك له‌ به‌شداربووانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوو به‌ جێی ده‌ستخۆشى و هانی ئافره‌تانى دیكه‌ش ده‌ده‌ن هه‌مان هه‌نگاو بنێن، هاوكات به‌شێكیش ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌یان ده‌گرت، كه‌ ئه‌و جۆره‌ ئازادییه‌، شكاندنى سنووره‌كانى كۆمه‌ڵگاى عێراقییه‌.

ئه‌و كچه‌ به‌غدادییه‌ له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كانى خۆى، له‌گه‌ڵیاندا نووسى :" من كۆمه‌ڵگام" و له‌گه‌ڵ هاشتاگى شارستانییه‌ته‌كه‌م گرنگه‌ لام، له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، بڵاوی كرده‌وه‌
BAS NEWS -
Top